Heman Hussein Yaseen
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر - AA
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، جەیمس کلێڤەرلی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ھاوخەمی خۆی بۆ شەھیدبوونی دوو پێشمەرگە دەردەبڕی.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا، جەیمس کلێڤەرلی لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کردووە، تیایدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیە دەربڕیووە کە لە ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە پردێ شەھیدبوون.
ئاماژە بەوەیشکراوە کە جەیمس کلێڤەرلی لە پەیامەکەی بۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە ''زۆر بەداخەوە ھەواڵی گیان لەدەستدانی دوو لە پێشمەرگەکانتانم لە ھێرشێکی داعشدا لە پردێ بیست. ھاوخەمی خۆم لەگەڵ خێزانی پێشمەرگەکان رادەگەیەنم" .