Heman Hussein Yaseen
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
ههولێر - AA
سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی ھاوخەمی خۆی بۆ شەھیدبوونی ئەو دوو پێشمەرگەیە دەربڕی کە شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلامارێکی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی پردێ شەھیدبوون.
مەسرور بارزانی لە تویتێکدا نووسیوویەتی ''زۆر خەمباربووم بە شەھیدبوونی ھەر دوو پێشمەرگەی قارەمان، خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە ھێرشی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ''.
سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی شەھیدەکان کردووە و راشیگهیاندووه ''ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان''
شەوی رابردوو، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ھێرشیان کردووە سەر فەوجی دووی لیوای ١٠ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی زرگە زراو لە سنووری میحوەری کەرکووک و لە ئاکامدا، دوو پێشمەرگە شەھیدبوون.