Rewa Mahmood Hasan
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
سلێمانی-AA
هێزەکانی پێشمەرگە پەلامارێکی دیکەی ترسنۆکانەی تیرۆریستانیان تێکشکاند.
درەنگانێکی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی پێشمەرگەیان دا لە نزیک سنووری کفری.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، شەوی رابردوو ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کاتژمێر ١٠ و ١٨ خولەک، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان داوە لە سنووری فەوجی ۳ی لیوای ۱۷ی پیادە لەسنووری کفری.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعش ـ یان راوناوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات لەئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایەو، هێزەکانی پێشمەرگە لە راوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن.