Zana Natık Kerem,Hamit Hüseyin
20 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
لە گوندی عەمەر قامچی كە دەكەوێتە نێوان گوندی فازلییە و ناحیەی باشیك هێزەكانی پێشمەرگە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعشیان تەقاندەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە میحوەری باشیك، تیرۆریستان بە سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە گوندی عومەر قامچی هێرشیان كردە هێزەكانی پێشمەرگە بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بە چەكی میلان یەكێک لەو سێ ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوانەیان تەقاندەوە و دووەكەی دیكەش هەڵاتن.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لە ئێستادا لە گوندی عومەر قامچی، هێزەكانی پێشمەرگە دژی تیرۆریستانی داعش لە شەڕێكی قورس دان.
پێشتریش ئەفسەر لە هێزەكانی پێشمەرگە، موقدەم یونس گۆران بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاندبوو کە لە سێ میحوەری باكووری مووسڵ هێزەكانی پێشمەرگە 12 گوندیان كۆنترۆڵ كرد و لە ئێستادا 12 كیلۆمەتر لە مووسڵ دوورن.