Hamit Hüseyin,Zana Natık Kerem
20 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
نەینەوا ــ AA
لە چوارەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ، هێرشی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران و چیای باشیك بۆ سەر تیرۆریستانی رێكخراوی داعش لە ناحیەی باشیك باكووری رۆژهەڵاتی مووسڵ دەستیپێكرد.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە میحوەری ناوەران رایگەیاند، لەم هێرشەدا فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە ئاسمان و راوێژكارانی سەربازی ئەمریكا و كەنەدا و فەڕەنسا لەسەر زەوی پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەیش كرد، هەر لەم هێرشەدا، هێزەكانی پێشمەرگە پلانیان هەیە ژمارەیەك گوند و ناوچە كۆنترۆڵ بكەنەوە بەتایبەتیش ناحیەی باشیك كە لە ھاوینی ساڵی 2014وە تا ئێستا لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدایە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی رابردوو، ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ دەستی پێكرد كە هێزەكانی عێراق لە باشوور و پێشمەرگە لە رۆژهەڵات و باكووری مووسڵ و فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی تیایدا بەشدارن.