Abdullah Shukur
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2016
فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا، ژەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل: "تورکیا وەک ھاوپەیمانی ناتۆ، بۆ ئەم ھەڵمەتە زۆر گرنگە. بی بێ پشتیوانی تورکیا ئێستای ئەوەی لە سووریا ئەنجامانداوە نەماندەتوانی بیکەین".
فەرماندەی ھێزەکانی ناوەندی ئەمریکا ، جۆزێف ڤۆتێل کە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لە ناوەندی بەرەوپێشچوونی ئەمریکی بەشداری لە پانێلی تایبەت بە ستراتیژی وڵاتەکەی لە ناوچەکە کرد.
ڤۆتێل لە پانێلەکەدا باسی لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ لە دەستی داعش کرد و لەبارەی کاتی بە ئەنجام گەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکە گوتی: "ناتوانن لەم قۆناغەدا ھیچ کاتێک دەستنیشان بکەن".
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە شارۆچکەیەکی وەک مونبیچ لە وڵاتی سووریا پێویستی بە ٧١ رۆژ ھەبووە تا لە دەستی داعش دەرھێنراوە و لەکاتێکدا کە ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ماوەی دوو ساڵە لە شاری مووسڵە و ئامادەکاریی زۆری کردووە بەمەبەستی پاراستنی شارەکە.
ڤۆتێل لە بارەی پشتیوانی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی دژی داعش گوتی: " تورکیا وەک ھاوپەیمانی ناتۆ، بۆ ئەم ھەڵمەتە زۆر گرنگە. بە بێ پشتیوانی تورکیا ئێستای ئەوەی لە سووریا ئەنجامانداوە، نەماندەتوانی بیکەین".
ڤۆتێل راشیگەیاند کە بە درێژای سنووری تورکیا لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە جەرابلوس دەستیپێکرد و بەرەو رۆژئاوا بەردەوام بوو، تیایدا گوندی دابق کۆنترۆڵکرا. گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە زیاتر لە نۆ کاتژمێری خایاند بەڵام ئۆپەراسیۆنێکی زۆر سەرکەوتوو بوو. ئەمەش بە پاڵپشتی ھێرشی ئاسمانی ھێزەکانی ھاوپەیمان و سوپای تورکیا و بەشێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئەنجامدرا".
: