Sertaç Bulur
20 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنیان لەرێگەی هاویشتنی 26 بۆمبەوە بۆ سەر 18 پێگە ئەنجامدا کە بەم دواییانە لەلایەن پەکەکە/پەیەدەوە کۆنترۆڵکرابوو، ئەو پێگانە لەلایەن چەکدارانی پەکەکە/پەیەدەوە وەک بارەگا، شوێنی کۆبوونەوە و مانەوە، گەنجینەی چەک و تەقەمەمی بەکاردەهات پێکهاتبوون لە 9 بینا، ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش، چوار ئۆتۆمبیل لەناوبران.
- لەئەنجامی هێرشەکاندا 160-200 چەکداری پەکەکە/پەیەدە کوژران.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنیان لەرێگەی هاویشتنی 26 بۆمبەوە بۆ سەر 18 پێگە ئەنجامدا کە بەم دواییانە لەلایەن پەکەکە/پەیەدەوە کۆنترۆڵکرابوو، ئەو پێگانە لەلایەن چەکدارانی پەکەکە/پەیەدەوە وەک بارەگا، شوێنی کۆبوونەوە و مانەوە، گەنجینەی چەک و تەقەمەمی بەکاردەهات پێکهاتبوون لە 9 بینا، ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش، چوار ئۆتۆمبیل لەناوبران. لەئەنجامی هێرشەکاندا 160-200 چەکداری پەکەکە/پەیەدە کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە رۆژی 24ی ئاب بەمەبەستی لەناوبردنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و لەسەروو هەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوورەکان و هاوکارییکردنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەستپێکردووە، درێژەی هەیە.
لە58ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا لەو ناوچانەی بەدرێژایی هێڵی عەزاز-راعی-جەرابلوس کۆنترۆڵکراون، هەڵمەتی کێوماڵکردن و پشکنین، چاودێرییکردن و دەستنیشانکردنی ئامانجەکان، بەهێزکردنی پێگەی بەرگریی، بەرپەرچدانەوەی هەر دژە هێرشێک بەردەوام بوو.
لەپێکدادانەکانی دوێنێدا چەکدارێکی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کوژرا و یەکێکی دیکەیان برینداربوو، هیچ زیانێک بەهێزە چەکدارەکانی تورکیا کە پشتیوانییان دەکردن، نەگەیشت.
پەیەدە بە ئاراستەی ئەلباب دەستی بەسەر 5 ناوچەی نیشتەجێبوون (کە هەریەک لە ئەلحاسی، عەیاشیە، ئوروم ئەلقورا، وەردییە، کەول سوروج) و بەنداوی شەهبەدا گرت و بەوشێوەیەش رووبەری ژێر دەسەڵاتی خۆی بەرەو خۆرهەڵات فراوانکرد. هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا 155 ناوچەی نیشتەجێبوونیان کۆنترۆڵکردووە.
لەرێگەی هێرشکردنە سەر 42 پێگەی دەستنیشانکراوی داعش و 13 پێگەی پەکەکە/پەیەدە، فشار خرایە سەر چەکدارانی ئەو رێکخراوانە و رێگە لەبەروپێشچوونیان گیرا.
- 160-200 چەکداری پەکەکە/پەیەدە کوژران
هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنیان لەرێگەی هاویشتنی 26 بۆمبەوە بۆ سەر 18 پێگە ئەنجامدا کە بەم دواییانە لەلایەن پەکەکە/پەیەدەوە کۆنترۆڵکرابوو، ئەو پێگانە لەلایەن چەکدارانی پەکەکە/پەیەدەوە وەک بارەگا، شوێنی کۆبوونەوە و مانەوە، گەنجینەی چەک و تەقەمەمی بەکاردەهات پێکهاتبوون لە 9 بینا، ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش، چوار ئۆتۆمبیل لەناوبران. لەئەنجامی هێرشەکاندا 160-200 چەکداری پەکەکە/پەیەدە کوژران.