Heman Husseın Yaseen
10 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
هەولێر - AA
بەمەبەستی پاککردنەوەی چەند ناوچەیەکی دەڤەری گەرمیان لە تیرۆریستانی داعش، ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش بە پاڵپشتی ھێزی ئاسمانی ھاوپەیمانان ئۆپەراسۆنێکی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەو ئۆپەراسیۆنەدا لیوای۱٤٤ی ھێزەکانی۷۰ بە ھاوبەشی لەگەڵ (ھێزی تایبەتی کۆماندۆ، ھێزەکانی پشتیوانی/۲، بەرگری و فریاکەوتن، ھێزەکانی/۷۰، لیوای/۳ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کفری، بەڕێوەبەرایەتی دوزخورماتوو، بەھەماھەنگی ھێزی ئاسمانی ھاوپەیمانان، بەشداربوون).
ئاماژە بەوەیشکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ سنووری غەڕە، بەلەگەی خواروو، پەڵکانە و قوریچای واتا قوڵایی مۆڵگەکانی داعش ئەنجامدراوە کە ماوەی هەشت کاتژمێری خایاندووە و تیایدا چەند حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە دۆزرانەوە و رووبەڕوبوونەوەی کورتیش لەگەڵ تیرۆریستاندا روویداوە.
ئەوەیشخراوەتەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا یەکێک لە پێشمەگەکانی لیوای ۱٤٤ بەھۆی مینێکی چێنراوی تیرۆریستانی داعش بەسەختی برینداربوو.