Rewa Mahmood Hasan
30 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
درەنگانێکی شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش بە هاوەن و قەناس هێرشیان کردووهتە سەر ناحیهی کوڵەجۆ-ی سەر بە قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان و به هۆیهوه ٦ کارمەندی ئاسایش و هاووڵاتی بریندارن و دوو ئاسایشیش بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە شەهید بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، كاتژمێر ٢٢:٠٠ی شەوی رابردوو بۆمبێکی چێنراو بەکاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیهی کوڵەجۆ، رائید سمکۆ عەلیدا تەقیوهتەوە، دواتر بە قەناس هێرش دەکرێتە سهریان و شەڕێکی قورس لەنێوان کارمەندانی ئاسایشی کوڵەجۆ و تیرۆریستانی داعشدا روودەدات.
سهرچاوهكانی خۆجێیی به ئاژانسی ئانادۆڵیان راگهیاند، تیرۆریستانی داعش هاوكات سێ گوللە هاوەنیان لە دەشتاییەکانی دەوروبەری کوڵەجۆ، ئاراستەی ناحیهكه کردووە.
بەهۆی هێرشەکەوە ٦ کارمەندی ئاسایش و هاووڵاتی ناحیهكه برینداربوون کە دوو لە بریندارەکان به ناوهكانی "جومعه عهبد" و "مهحموود جومعه" بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە، شههید بوون.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان لیوا نەوشیروان حاجی ئەحمەد زانیارییەکانی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی ئاسایش وەڵامی تیرۆریستانیان داوەتەوە و راویان ناون و لەئێستادا رهوشهكه ئارامە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە لە گوندەکانی چواردەوری ناحیەی کوڵەجۆ گرووپێک تیرۆریستی داعش کەمینێکیان دانابوو بۆ هێزەکانی ئاسایش و دەستبەجێ لێان هاتوونەتە دەست و تیرۆریستان هەڵهاتوون.
لهم بارهوه پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگهیاند كه بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەدێی کوڵەجۆ رائید سمکۆ عەلی لە هێرشەکەدا بە قەناس برینداربووە و فیشەکێک بهر سکی كهوتووه و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە و لەئێستادا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایه.
دوابهداوی هێرشه تیرۆریستییهكه، هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردووە دژ بە تیرۆریستانی داعش لەناوچەکە و دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
بهرپرسانی ناوچهكه چهند جارێك هۆشداری ئهوهیان داوه كه بهم دوایانه جارێکی تر چهكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە دەشتاییەکانی بناری زنجیرە چیای حەمرین، خۆیان مۆڵ داوە و جموجۆڵیان دهست پێكردووه و ناوبەناو هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر ناوچهكانی ناوچهكانی دهوروبهریان.