03 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2020
كه‌ركووك – AA
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه له ژێر ئۆتۆمبێل داندرابوو له كه‌ركووك، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌ختی برینداربوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، عه‌لی كه‌مال به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند به كۆنتڕۆڵ و له دووره‌وه ئه‌و بۆمبه ته‌قێندرایه‌وه كه له ژێر ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی داندرابوو له ناوچه‌ی هادرا'ی شاری كه‌ركووك.
له ئاكامدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌ختی برینداربووه.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه تا ئێستا نازاندرێت هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چ كه‌س یان كه‌سانێكه‌وه ئه‌نجام دراوه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.