Sarmand Hameed
23 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2021
بەغدا - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەغدا پایتەختی عێراق، کەسێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون.
ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب حاتەم جابری بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی قەنات لە ناوچەی بەغدا جەدیدە رۆژهەڵاتی بەغدا، لەکاتی لێخوڕینیدا بە خاوەنەکەیدا تەقییەوە.
حاتەم جابری راشیگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا خاوەنی ماتۆڕسکیلەکە کوژرا و چوار کەسی دیکە کە لە نزیک شوینی رووداوەکە بوون، برینداربوون.
جابری ئاماژەی بەوەشکرد کە لایەنە تایبەتمەندەکان گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی رووداوەکەوە دەست پێکردووە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی کەو هێرشە رانەگەیاندووە و حکوومەتی عێراقیش هیچ راگەیەندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
هاوکات ئەوە نەزانراوە کە هێرشەکە خۆکوژیی بووە و کوژراوەکە تیرۆریست بووە یان نا.