Zana Natık Kerem
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2019
بەغدا ــ AA
دوای بیستنی دەنگی زنجیرەیەك تەقینەوە لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، زەنگی هۆشداری لێدرا.
لەوبارەوە ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، نەقیب ئەحمەد خەڵەف بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند شەوی رابردوو، دوو گولـلە هاوەن ئاراستەی ناوچەی سەوز كراون.
ئەحمەد خەڵەف ئاماژەی بەوەش كرد كە دوو گولـلە هاوەنەكە لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز كەوتوونەتەخوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.
ناوچەی سەوز ناوەڕاستی شاری بەغدا بە ناوچەیەكی گرنگ دادندرێت، بەو پێیەی ژمارەیەك نووسینگە و باڵەخانەی گرنگی گشتی و تایبەت، هەروەها باڵەخانەی نێردە دیپلۆماتییەکانی لەخۆگرتووە لەوانە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجوومەنی وەزیران و باڵیۆزخانەی ئەمریكا.