21 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "لەدوای شەڕی داعش بارودۆخێک لەنێوان ھەولێر و بەغدا بووە کە بەدڵی ئێمە نییە، دڵنیام بەدڵی ماڵی شیعە و لایەنەکانی دیکەش نییە".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی "شەھیدی نیشتمان" کە لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵا لە ھەولێر بەڕێوەچوو، وتارێکی پێشکەش کرد.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "لەدوای شەڕی داعش بارودۆخێک لەنێوان ھەولێر و بەغدا بووە کە بەدڵی ئێمە نییە، دڵنیام بەدڵی ماڵی شیعە و لایەنەکانی دیکەش نییە".
بارزانی راشیگەیاند، "دەخوازین پەیوەندییەکانمان پتەوبکەینەوە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەنێوانماندا ھەبێت و ئێمە ئامادەین، دەمانەوێت لەو لێکتێگەیشتنەدا، برایانی سوننەش بەشداربن چونکە پێکھاتەیەکی سەرەکی عێراقن".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "پێویستە لە ئەمڕۆوە دەست بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنێکی جددی و راشکاوانە بکەین، نابێت چاوەڕێی ململانێی ھەڵبژاردنەکان بکەین و دەبێت ململانێکان وەلابنێین".
زانیاری یاتر بڵاودەکرێتەوە...