Hemin Hüseyin
09 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
هەولێر-AA
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بووەوە و توانی سەرکەوتن تۆمار بکات.
لە چامپینۆس لیگ بەرشەلۆنە بە ٦ گۆڵ بەرامبەر بە ١ گۆڵ لە پاریس سان جێرمانی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەگی کۆتایی.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی سێیەم، لویس سوارێز گۆڵی پێشکەوتنی یانە کەتەلۆنیەکەی تۆمار کرد و لە خولەکی ٤٠یشدا کوروزاوای بەرگریکاری پاریس سان جێرمان، بەھەلە بەرشەلۆنەی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم.
لە گێمی دووەم و لە خولەکی ٥٠دا، یاریزان مێسی بەلێدانی سزا سێیەم گۆڵی بەرشەلۆنەی تۆمار کرد، هاوکات لە خولەکی ٦٢دا، یاریزانی پاریس سان جێرمان، ئیدینسۆن لە خولەکی ٦٢ گۆڵێکی بۆ یانەکەیان تۆمار کرد.
لە خولەکی ٨٨دا تا کۆتایی یارییەکە و لە کاتێکدا ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی پاریس سان جێرمان بوو بۆ گەیشتن بەقۆناغی داھاتوو، بەرشەلۆنە سێ گۆڵی یەک لە دوای یەکی لە رێگای یاریزان نیمار ٢ گۆڵ و یاریزان سێرجۆ رۆبێرتووە ١ گۆڵی تۆمار کرد و یارییەکەش بە ٦ گۆڵ بەرامبەر بە ١ گۆڵ لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتایی ھات.
بەو بردنەوەیەش یانەی بەرشەلۆنە لە کۆی ئەنجامی ھەردوو یارییەکەدا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەگی کۆتایی مسۆگەر کرد.