Sangar Hamad Azeez
19 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2016
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، گرێبەستی هێرشبەری لاوی یانەکە مونیر ئەلحەدادی نوێ کردەوە.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە کەوا گرێبەستی یاریزانی تەمەنی ٢٠ ساڵی یانەکەیان مونیر ئەلحەدادی بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە نوێ کردەووەتەوە.
بە گوێرەی گرێبەستە نوێەیەکەش مەرجی شکاندنی گرێبەستەکە بریتی دەبێت لە ٦٠ ملیۆن یۆڕۆ بۆ هەر یانەیەک کە ئارەزووی یاریزانەکە بکات بێ گەڕانەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.
بەهەمان شێوەیش یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند کەوا گرێبەستی سێرگی سامبەری یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەکەی تا وەرزی ٢٠١٨ - ٢٠١٩ نوێ کردەووەتەوە و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی بریتییە لە ٥٠ ملیۆن یۆڕۆ.