İnci Gündağ,Tayfun Salcı,Arife Yıldız Ünal,Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم:"كاتێك ئێمه به ئه‌مریكا ده‌ڵێین په‌یه‌ده و یه‌په‌گه رێكخراوی تیرۆریستین و بۆ له‌ناوبردنی داعش هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه و پێمان ده‌ڵێن، ئه‌مه بژارده نییه و ناچارییه. منیش ده‌ڵێم، كڕینی سیستمی به‌رگریی S-400، بژارده نییه و ناچارییه."
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ له‌نده‌ن، یڵدرم له په‌یمانگای كاره ستراتیژییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (IISS) له پانێڵێكدا له‌ژێر ناونیشانی، "تێڕوانینی توركیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئایا رووناكییه‌ك له‌كۆتایی تونێله‌كه‌دا به‌دیده‌كرێت؟"
یڵدرم وه‌بیریهێنایه‌وه كه توركیا یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی ناتۆ و گوتی،"ئێمه هیچ نیازی ئه‌وه‌مان نییه كه ناتۆ لاواز بكه‌ین. تا ناتۆ به‌رده‌وامبێت له گێڕانی رۆڵی خۆی له ناوچه‌كه‌دا، ئێمه پابه‌ندین به كاركردن له‌گه‌ڵ ناتۆدا."
ناوبراو راشیگه‌یاند، ناتۆ له ته‌نگانه‌كاندا هاوكار و لایه‌نگری توركیا نه‌بووه و به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیدا داواكارییه‌كانی توركیا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتیشی، داوامان كردووه ناتۆ بێت و خاكه‌كه‌مان بپارێزێت، به‌ڵام هیچ كه‌س به‌هانامانه‌وه نه‌هاتووه. ئه‌گه‌ر ناتۆ ئێستا رۆڵی خۆی نه‌گێڕێت، كه‌ی رۆڵی ده‌بێت؟ راشیگه‌یاند كه توركیا زیاتر له 50 ساڵه ئه‌ندامی ناتۆیه و پابه‌ند ده‌بێت به به‌ڵێنه‌كانییه‌وه.
له‌باره‌ی ناڕه‌زایی توركیا له كڕینی سیستمی به‌رگری له ڕووسیا یڵدرم گوتی، "وه‌ڵامه‌كه ئاسانه، كاتێك ئێمه به ئه‌مریكا ده‌ڵێین په‌یه‌ده و یه‌په‌گه رێكخراوی تیرۆریستین و بۆ له‌ناوبردنی داعش هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه و پێمان ده‌ڵێن، ئه‌مه بژارده نییه و ناچارییه. منیش ده‌ڵێم، كڕینی سیستمی به‌رگریی S-400، بژارده نییه و ناچارییه".
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد ناچارن خاكه‌كه‌یان بپارێزن و، گوتی: "ده‌مانه‌وێت ئه‌وه له‌گه‌ڵ ناتۆ بكه‌ین. زۆر هه‌وڵیشمان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌گه‌ڕ. به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی ده‌نگمان بگه‌یه‌نین. ته‌ماشاكه‌ن ئێمه ویستمان پاتریۆت بكڕین، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌رێنیمان ده‌ستنه‌كه‌وت. ویستمان ئیورۆسام بكڕین، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌رێنیمان وه‌رنه‌گرت. ته‌نیا ده‌یانه‌وێت پێمان بفرۆشن، باشه ئێمه نامانه‌وێت بیكڕین. مادام ئێمه ئه‌ندامێكی ناتۆین، هاوبه‌شی ستراتیجین، ده‌مانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه ببینه خاوه‌نی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه. كاتێک له هه‌موو ئه‌وانه ئه‌نجاممان ده‌ستنه‌كه‌وت ناچاربووین. چوون بۆ چین، له‌گه‌ڵ رووسیادا گفتوگۆمان كرد و له‌گه‌ڵ رووسیادا رێككه‌وتین له باره‌ی S-400. ئه‌وه شتێك نییه گه‌وره بكرێت. ئه‌وه شتێك نییه زیان به ئه‌ندامبوونمان له ناتۆ بگه‌یه‌نێت، زیان به سیستمی ته‌واوكاری ناتۆ بگه‌یه‌نێت. نموونه‌شی هه‌یه. له یۆنان S-300 هه‌یه. بۆچی له‌وێ نابێته كێشه و له توركیا ده‌بێته كێشه، له‌وه تێناگه‌م".