Hemn Baban
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
هه‌ولێر - AA
زیا پترۆس ده‌ڵێت "به‌شێك له‌و منداڵانه بۆ خۆته‌قاندنه‌وه و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه هاتبوون و گیراون".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، زیا پترۆس له باره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ن و به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی داعش ده‌ستگیركرابوون زانیاریی نوێ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌خاته روو.
زیا پترۆس له‌وباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "پێش ماوه‌یه‌ك كه ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ ده‌ستی پێكرد هێزه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانییان ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه داگیركرابوون كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، له‌و كاتانه‌دا له‌و ناوچانه‌ی هێرشه‌كانیان لێ بوو ئاواره بووبوون، ئه‌وه‌بوو له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی شه‌رگات و ده‌ورووبه‌ری چه‌ندین كه‌س ئاواره‌بوون و په‌نایان بۆ كه‌مپه‌كانی هه‌رێم بردبوو له حه‌سه‌ن شام و دیبه‌گه، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵانه سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعشن".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه هه‌یه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه 215 منداڵ كه له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه بوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرابوو و له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی نیشتمانییه‌وه ئه‌زیه‌تی زۆر درابوون، پاشان له دیبه‌گه ته‌سلیمی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر كرابوون، دواتریش كه ته‌سلیم كران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه شوێنێكی تایبه‌تمان هه‌یه، چونكه شوێنی گرتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وجه‌وانانمان نییه، چاكسازیی ژنان و نه‌وجه‌وانان هه‌یه به‌ته‌نها ئیدی له شوێنێكی تایبه‌ت هێڵدرانه‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و منداڵانه بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشیان دانیشتوون و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، زیا پترۆس له‌و رووه‌وه روونی ده‌كاته‌وه "له هه‌مان كاتدا دیاره رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێكیان بڵاوكردبوویه‌وه كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ته‌نها حه‌وت له‌و منداڵانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ربوون كردبوو تا بزانن كێشه‌كانییان چییه، ئێمه لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان دروست كرد به سه‌رۆكایه‌تی خۆم وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته و چووین له‌گه‌ڵ 165 له‌و منداڵانه یه‌ك به‌یه‌ك دانیشتین و قسه‌مان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیین له‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دراون یان له‌گه‌ڵ گرووپی داعش كاریان كردووه یان نا؟".
له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی لێژنه‌كه‌ی دهستهكهشییانهوه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "ده‌ركه‌وت هه‌موویان له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییهوهبوون، زۆرینه‌یان به‌شێوازی جۆراوجۆر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه، هه‌ندێكیان خولی شه‌رعییان خوێندبوو، هه‌ندێكیان چه‌كداری داعش بوون، هه‌ندێكیان به‌ته‌نها پۆسته‌یان گه‌یاندبوو، هه‌ندێكیان له كۆنتڕۆڵ و خاڵه‌كانی پشكنین بوون، هه‌ندێكیان به‌كارده‌هێنران بۆ ته‌قینه‌وه و شتی له‌وباره‌یه‌وه، هه‌ندێكیشیان ته‌نها گومانییان له‌سه‌ر بوو و ته‌نها به زاره‌كی له‌گه‌ڵ داعشدابوون، ئیدی پاشان دادوه‌رانی ئێمه پاش لێكۆڵینه‌وه به‌شێكیان ئازادكران".
هه‌روه‌ها ناوبراو درێژه به قسه‌كانی ده‌دات له‌باره‌ی ژماره‌ی كۆتایی ئه‌وانه‌ی كه حوكمدراون له‌و منداڵانه و ده‌ڵێت "ئێستا 58 له‌مانه له چاكسازیی نه‌وجه‌وانانن، پاش ئه‌وه‌ی حوكمدراون، هه‌ندێكیشیان ئازادكران، چونكه هیچیان له‌سه‌ر نه‌سه‌لمێنرابوو، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان حوكمی زۆر خهفیفییان هه‌بوو، چونكه له هه‌رێمی كوردستان حوكمی جهزائیی منداڵی خوار ته‌مه‌نی 11 ساڵ نادرێت، به‌ڵام له عێراق ئه‌وه 9 ساڵه، بۆیه به‌شێكی ئه‌وانه‌ش ئازادكران، ئیدی ئێمه چه‌ند جارێك سه‌ردانی ئه‌و 58 منداڵه ده‌كه‌ین بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ئه‌وان".
سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌شیان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه، زیا پترۆس رایگەیاند کە ئه‌و منداڵانه نایانه‌وێت بچنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه و پێیان باشه له هه‌رێم بمێننه‌وه و گوتی: "پێشمان گوتوون ده‌تانه‌وێت بتانگوێزینهوه بۆ زیندانه‌كانی به‌غدا یان مووسڵ یان ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، گوتوویانه نه‌خێر، ده‌مانه‌وێت له زیندانی ئاسایش بمێنینه‌وه و بارودۆخی ئێرەمان پێ باشتره تا به‌غدا، چونكه له شوێنی دیكه تووشی ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌بینه‌وه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی ئه‌و منداڵانه له نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و ده‌ڵێت "حكوومه‌تی عێراق داوای هه‌موو ئه‌وانه‌ی كردووه كه لێره‌ن یان له جه‌نگ گیراون مه‌به‌ستم داعشه‌كانه به گه‌وره و بچووكه‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به حكوومه‌تی هه‌رێمی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و عێراق رێكی بخه‌ن و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
گوتیشی کە بۆچوونی كه‌سیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئه‌و گرتووانه بگوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا.
له‌باره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌و منداڵانه‌شه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت "حوكمه‌كان جۆراوجۆرن و هه‌ندێكیان كاریان له‌گه‌ڵ داعش كردووه، هه‌ندێكیان بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه هاتوون و گیراون".
ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌و منداڵانه‌شه‌وه ناوبراو ده‌ڵێت "سه‌ردانیان ده‌كه‌ین له ئاسایشی گشتی پاش ئه‌وه‌ی حوكم ده‌درێن و ئێستا له ئاسایشن به‌شێكیان و به‌شێكیشیان له چاكسازیین".
له كۆتایی قسه‌كانیدا زیا پترۆس هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات ژماره‌ی ته‌واوییان له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له هه‌رێمی كوردستان له لا نییه، ئه‌و له‌و رووه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێمه ژماره‌ی گشتی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعشمان نییه، ئه‌م ژماره‌یه له گۆڕانكارییدان، مه‌سه‌له‌ی داعش ته‌نها ئه‌وه نییه كه له جه‌نگ له دژی پێشمه‌رگه و هێزی تر بووه، هه‌یه هه‌ڵگری بیری داعشه و ده‌بێت دادگا ئه‌وانه یه‌كلایی بكاته‌وه".