Zeynep Tüfekçi,Rewa Mahmut Hasan
04 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2017
قاهیرە - AA
کۆمکاری عەرەبی بە مەبەستی تاوتوێکردنی ''گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس'' سبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات.
جێگری سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، حوسام زەکی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر داوای فەڵەستین کۆبوویەوەیەکی تایبەت بە قودس ئەنجامدەدەن.
حوسام زەکی ئاشكرای کرد کۆمکاری عەرەبی رۆژی سێشەممە، لەسەر ئاستی نوێنەران کۆدەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ریاز مالیکی پێشتر بانگەوازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی دەزگای هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کردبوو.