سياسەت

"تەوافوقێک نییە لە بارەی گەڕانەوەی سووریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی"

- ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غیت: "تا ئێستا ھیچ تەوافوقێکم بەدی نەکردووە لەبارەی گەڕانەوەی سووریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی".

Zana Natık Kerem  | 11.02.2019 - نوێکردنەوە : 11.02.2019
"تەوافوقێک نییە لە بارەی گەڕانەوەی سووریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی"

Lebanon

بەیروت ــ AA

ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غیت رایگەیاند کە تا ئێستا ھیچ تەوافوقێکی بەدی نەکردووە بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی کە تیایدا داوای گەڕانەوەی سووریا بکرێت بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی.

ئەحمەد ئەبو غیت لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەیروت لەگەڵ سەرۆکی لوبنان، میشێل عەون کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش بۆ رۆژنامەوانان دوا.

لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەگەڕانەوەی سووریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غیت گوتی: "زۆر بەوردی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەم، بەڵام تا ئێستا ھیچ تەوافوقێکم لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبییەوە بەدی نەکردووە بۆ سازکردنی کۆبوونەوەیەک کە تیادا داوای گەڕانەوەی سووریا بکرێت بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی".

سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی رەوشی سووریا، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی گوتی: "ھیچ ئاماژەیەک بۆ ئاسایی بوونەوەی رەوش لە سووریا لە ئارادا نییە و دەنگۆکان لەبارەی گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی، تەنھا قسەوقسەڵۆکە، جگەلەوەش گەڕانەوەی سووریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی، پێویستی بە تەوافوقی سیاسی ھەیە".

ئەحمەد ئەبو غیت ئاماژەی بەوەدا کە بە ئامانجی پیرۆزباییکردن بە بۆنەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی لوبنان، سەردانی بەیروتی کردووە و راشیگەیاند کە ئومێدەوارە لوبنان سەقامگیری و پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın