Mazın Asad
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2017
برۆکسل - AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا جێمس ماتیس گوتی: "ناتۆ و ئەمریکا بەیەکەوە بەستراوە و وەک بنەمایەکی سەرەکی درێژە بە خاڵی بە بەستنەوەی کەشتی ترانساتلانتیک لەگەڵ ناتۆ دەدات. وڵاتانی ئەندام لە بەرامبەر سوود وەرگرتن لە باشترین بەرگری، پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروانە بەشە بوودجەی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە خەرج بکەن".
ماتیس لە یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی ئەمریکا، گەیشتە بارەگای ناتۆ و پێش کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ لە شاری برۆکسل، لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتەنبێرگ لێدوانێکیان دا بە رۆژنامەوانان.
وەزیری بەرگری ئەمریکا ناتۆی بە ماڵی دووەمی خۆی وەسف کرد و رایگەیاند: "ناتۆ و ئەمریکا بەیەکەوە بەستراوە و وەک بنەمایەکی سەرەکی درێژە بە خاڵی بە بەستنەوەی کەشتی ترانساتلانتیک لەگەڵ ناتۆ دەدات".
ماتیس جەختی لەسەر پشتگیری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ ناتۆ کردەوە و رایگەیاند ناتۆ بەگوێرەی ھەڵومەرجەکان توانیویە بە سەرکەوتویی گۆڕانکاری لە پێکھاتەکەی بکات.
وەزیری بەرگری ئەمریکا جارێکی دیکە بانگەوازی بۆ وڵاتانی ئەورووپا لە پەیمانی ناتۆ کرد بۆ زیادکردنی بودجەی بەرگری و گوتیشی: "وڵاتانی ئەندام لە بەرامبەر سوود وەرگرتن لە باشترین بەرگری و پارێزگاریکردن لە ئازادی خۆیان، پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروانە بەشە بودجەی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە خەرج بکەن".