Hasan Esen,Hemın Othman Mohammed
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
برۆكسل-AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك، له برۆكسل به‌شداریكرد له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆدا.
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئشك چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی ئه‌نجامدا و، بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مریكا، جه‌یمس ماتیس كۆبوویه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه زۆر ئه‌رێنی بووه و، هه‌ردوو وه‌زیر دلسۆزانه باسیان له هه‌موو بابه‌ته گرنگه‌كان كرووه.
دوای كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه هه‌ردوو وه‌زیر بڕیاریاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێك ده‌یالۆگ دروست بكه‌ن و دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ماتیس، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی پشتیوانی زیاتر پێشكه‌ش به توركیا ده‌كه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئشك، نیگه‌رانی خۆی خسته‌ڕوو له‌باره‌ی به‌شداری چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له سووریا و، رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌و شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو نابێت؛ رێكخراوێكی تیرۆریستیی له رێكخراوێكی تیرۆریستیی دیكه باشتر نییه".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا وه‌زیری به‌رگری توركیا ئشك، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیسپانیا، ماریا دۆلۆریس گارسیا، وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا، رۆبێرتا پینۆتی، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، مایكڵ فالۆن و وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا، ژان ئییف لۆدریان كۆبوویه‌وه.