Ramal Mahmoo
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
ئەنقەرە –AA
ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەشداری لە کۆبوونەوەکانی سێیەمی ئاستانای پایتەختی کازاخستان دەکات لەبارەی سووریا.
ئۆپۆزسیۆنی سەربازی سووریا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە دا لەسەر بانگهێشتی رووسیا و تورکیا شاندێکی تەکنیکی لە پسپۆڕانی ئۆپۆزسیۆنی سەربازی پێکدەهێنن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی ئاستانا.
لە راگەیەنداوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە رەچاوی ئاگربەستەکە دەکەن کە بنەمای سەرەکی کۆبوونەوەکانی ٢٣-٢٤ی کانوونی دووەم بووە، تیایدا هاتووە: "دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر ئەوەی وەک شاندێکی سەربازی لە کۆبوونەوەی رابردووی ئاستانا بەڵگەنامەیەکمان پێشکەشی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کرد، لەبارەی ویستی رەچاوکردنی ئاگربەستەکە، لێپرسینەوە لە پێشێلکارییەکان، ئازادکردنی گیراوان، هەڵگرتنی گەمارۆکان و باشکردنی مەرجە مرۆییەکان".