Abdullah Shukur
15 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2017
ئاستانا - AA
نوێنه‌رى تایبه‌تى رووسیا بۆ سووریا ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرێنتیڤ، رایگه‌یاند كه ئه‌وان هیواداران ئه‌و گرووپه هاوبه‌شه‌ى له لایه‌ن وڵاتانى گه‌ره‌نتیده‌ر پێكهێنراوه پرسى ئاگربه‌ست به‌هێزتر بكات.
لاڤرێنتیڤ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له هۆتێلى رادیسۆن ساز كرد و تێدا رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ى شانده‌كان به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى پرسى ئاگربه‌ست له سووریا ده‌ستیپێكردووه و كه‌مێكیش به‌ره‌وپێشچوونى به‌خۆیه‌وه دیوه.
لاڤرێنتیڤ راشیگه‌یاند كه پرۆسه‌كه كه‌مێك قورسه به‌ڵام ئه‌وا ده‌توانن سه‌ربكه‌ون و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن تا به‌یانى رێككه‌وتن له‌سه‌ر گشت بابهتهكان ئه‌نجام بده‌ن.
لاڤرێنتیڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه به‌یانیش كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شانده‌كان و دوو قۆڵى و سێ قوڵى به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌وه‌ته‌ى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كانى ئاستاناش له 23ى كانوونى دووه‌م گشت لایه‌نه‌كان كارى زۆریان كردووه.
ناوبراو گوتیشى: "له 6ى شوبات كۆبوونه‌وه‌ى گرووپى تایبه‌تى هاوبه‌ش له ئاستانا ئه‌نجامدرا. ئه‌و گرووپه به مه‌به‌ستى ده‌سته‌به‌ركردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنگ كار ده‌كات. ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌م به‌ڵگانه و ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنه‌كه كاتى ده‌وێت. هیوادارین ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه پرسى ئاگربه‌ست له سووریا به‌هێزتر بكات".
نوێنه‌رى تایبه‌تى رووسیا بۆ سووریا ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرێنتیڤ ئاشكراشى كرد كه گشت لایه‌نه‌كانى سووریا بۆچوونێكی ئه‌رێنیان هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كان. چاوهرِوانیش ده‌كرێ به‌یانى ئه‌نجامى ئه‌و كارانه ئاشكرا بكرێ".
چاوهرِێش ده‌كرێ به‌شى فه‌رمى كۆبوونه‌وه‌كان كاتژمێر 4ى ئێواره ئه‌نجام بدرێت و له دواى ئه‌میش كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش رێكبخرێت.
كۆبوونه‌وه‌ى ئاستانا به ده‌ستپێشخه‌رى رووسیا و توركیا له 23-24ى كانوونى دووه‌م ده‌ستیپێكردبوو.