Fuat Kabakçı,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
په‌كین - AA
چین هۆشداری دا به ئه‌مریكا كه له ئه‌گه‌ری جه‌نگی ئابووری له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئه‌وان تا كۆتایی له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆن له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییهكانیان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی چین، گا‌و فنگ دژایه‌تی وڵاتەکەی بۆ باجی زیاده‌ی گومرکی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی چین به نزیكه‌ی ٦٠ ملیار دۆلار ده‌ربڕی و داوای له ئیداره‌ی واشنتۆن كرد واز له بڕیاری تاكلایه‌نه بۆ پاراستنی بازرگانی بهێنێت و گوتی: "هیوادارین به‌ر له‌وه‌ی كار له كار بترازێت ئه‌مریكا به‌خۆیدا بچێته‌وه، ئه‌گینا له پێناو پاراستنی خۆمان و به‌ژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانمان تا كۆتایی له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆن".
گا‌و فنگ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه "هه‌ڵه‌ی ئیداره‌كان"ی ئه‌مریكا به كردنه‌وه‌ی سندوقی پاندۆرا ده‌چێت و ئه‌م زنجیره رێوشوێنانه كاردانه‌وه به دوای خۆیدا دەهێنێت و ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی "ڤایرۆسی پاراستنی بازرگانی" له جیهان.
ناوبراو گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكای له به‌رامبه‌ر چین به "زیهنیه‌تی جه‌نگی سارد و یارییه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج نییه" له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ی به‌وه دا هه‌ردوو وڵات له ئه‌گه‌ری دانوستان به مه‌رجی یه‌كسان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كه‌ن به رێگای هه‌ماهه‌نگی و قازانجی هاوبه‌ش. ئه‌وه‌یشی خسته روو کە دانوستانی تاكلایه‌نه و ناچاری قبووڵ ناكه‌ن.