Mohamad Misto
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2017
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ په‌یه‌ده.
له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا به دوور كاروان نزیكه‌ی 120 بارهه‌ڵگر هاوکاری سەربازی بۆ چه‌كدارانی په‌یه‌ده له باكووری ره‌ققە نێردراوە.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له حه‌سه‌كه ده‌ست كه‌وتووه، له رۆژانی 21 و 26ی حوزه‌یران، 120 بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سەربازی بۆ په‌یه‌ده نێردراوە.
هه‌روه‌ها له 5ی حوزه‌یراندا پێنج بارهه‌ڵگر و، له 12ی حوزه‌یراندا 20 بارهه‌ڵگر بۆ ناوچه‌كانی ژێر دەسەڵاتی په‌یه‌ده نێردراوه.
دوای ئه‌وه‌ی به بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ پڕچه‌ككردنی په‌یه‌ده جیبهجێكرا، له 15ی ئایارەوە لانی كه‌م 468 بارهه‌ڵگر هاوكاری سه‌ربازی گه‌یه‌ندراوه‌ته ناوچه‌كه.