Erbil Başay,Rewa Mahmut Hasan
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
بەرلین - AA
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ لەمیانی گوتەیەکدا کە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی پێشکەشی کرد، لە بارەی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی G20 و لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپاوە، گەشتبینی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بە ئاسایش و زیندوویی لووتکەکە دا.
مێرکڵ دووپاتیکردەوە کە روحیيەتی پێکەوە کارکردن لەنێوان وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ گونجانی ئەڵمانیا دێت لەگەڵ فەڕەنسا.
راوێژکاری ئەڵمانیا رەخنەی لە سیاسەتە بەرگریکارانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گرت و گوتی: "هەرکەسێک پێ وابێت کێشەکانی جیهان لەرێی خۆپارێزیەوە بەچارەسەر دەگەیەنێت ئەوا لە هەڵەیەکی گەورەدایە، کێشەکان تەنیا لەرێگەی وەڵامی راستی پێکەوەییەوە چارەسەر دەکرێت. ئەمە بۆ G20 و لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا دروستە".