Rewa Mahmut Hasan
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حوسێن موفتیئۆغڵو روونکردنەوەی دا لەبارەی لێدوانی چەند سیاسییەک کە کەسایەتییەکی نێو سەرۆکایەتی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپاشی تێدایە و لەوبارەیەوە گوتی: "هەڵوێستی کەسێک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئەورووپا دەربارەی سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین و کۆبوونەوەکان، نیشانی دەدات کە ئێمە بەرامبەر چ جۆرە هزرێک بووینەتەوە بەتایبەت کە لەهەوڵدان وانەی کەسانی تر بدەن. ئەمەش دووپاتی سیاسەتی دووفاقیە".
گوتيشى: "لەکاتێکدا داوا لە بەرپرسانی ئەڵمانیا کراوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ رەوەندی تورکی لەو وڵاتە، لەکاتی سەردانی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی G20، لەلایەکی دیکەوە هەندێک لە سیاسییەکانی ئەڵمانیا، وەک بەدەردەکەوێت لەسەر هەڵوێستی سیاسیەتی ناوخۆییان، روونکردنەوەیەکیان داوە کە مایەی قبووڵ کردن نییە".
موفتی ئۆغڵو بەتوندی ئیدانەی گوتەکانی ئەو کەسەی کرد کە دژ بە سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان کردبووی.