سياسەت

هاشم بریفکانى: "هێزێکى ئەمریکى لە سووریاوە گەیشتە مووسڵ"

- سەرۆکى لێژنەى ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا، هاشم بریفکانى: "دواى کشانەوەیان لە سووریا، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکى ئەمریکى کە لە سەرباز و راوێژکار و جۆرەها چەک پێکهاتبوون گەیشتە پارێزگاى نەینەوا باکوورى عێراق".

Azad Mohammed Abdullah  | 14.01.2019 - نوێکردنەوە : 14.01.2019
هاشم بریفکانى: "هێزێکى ئەمریکى لە سووریاوە گەیشتە مووسڵ"

Mosul

مووسڵ - AA

سەرۆکى لێژنەى ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا، هاشم بریفکانى رایگەیاند "ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات چەند بنکەیەکى سەربازیى لە پارێزگاى نەینەوا بکاتەوە و ژمارەیەکى زۆر لە سەرباز و راوێژکارانى وڵاتەکەى تیایدا جێگیر بکات".

لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو، هاشم بریفکانى گوتى: "دواى کشانەوەیان لە سووریا، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکى ئەمریکى کە لە سەرباز و راوێژکار و جۆرەها چەک پێکهاتبوون گەیشتە پارێزگاى نەینەوا باکوورى عێراق، ئامانجى ئەمریکا کردنەوەى ژمارەیەک بنکەى سەربازییە لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا".

بریفکانى ئاشکراى کرد کە ئەمریکا گەڕاوەتەوە سەربازگەى غەزلانى لە بەرى چەپى مووسڵ و ناوچەى شەلالات لە بەرى راستى مووسڵ، گوتیشى: "ئەو شوێنەى کە هێزەکانى ئەمریکا تیایدا جێگیر کراوە، هەمان ئەو شوێنانەن کە پێش کۆنتڕۆڵکردنى مووسڵ لە لایەن داعشەوە تیایدا بوون".

سەرۆکى لێژنەى ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا جێگیربوونى هێزى زیاترى ئەمریکى لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا بە باش دەزانێت و پێیوایە کاریگەرى ئەرێنى بۆ سەر رەوشى ئاسایشى مووسڵ دەبێت.

جموجۆڵەکانى هێزى ئەمریکا لە عێراق تا دێت زیاتر دەبێت، هەشت رۆژ لەمەوبەر هێزێکى زۆرى ئەمریکا کە لە سووریا کشاونەتەوە لە سەربازگەى کەیوەن لە پارێزگاى کەرکووک و هەروەها لە بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە رۆژئاواى پارێزگاى ئەنبار و لە چەند ناوچەیەکى شارى تکریت و ناوچە سنوورییەکانى نێوان عێراق و سووریا جێگیرکران.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın