Zana Natık Kerem
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، عەقید ئەحمەد جبوری رایگەیاند كە حەشدی هۆزەكان، هێرشێكی داعشیان بۆ سەر گوندێك لە سنووری پارێزگای نەینەوا تێكشكاندووە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەحمەد جبوری گوتی: "حەشدی هۆزەكان، هێرشێكی داعشیان بۆ سەر گوندی عەزبە سەربە ناحیەی نەمرود (٤٠ كیلۆمەتر باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵ) تێكشكاندووە".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە لە میانی تێكشكاندنی هێرشەكەدا، تیرۆریستێكی داعش كوژراو و لە بەرامبەردا، سێ چەكداری حەشدی هۆزەكان بریندار بوون.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە داعش لە گوندی كەشاف كە چۆڵكراوە و لەژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدایە، هێرشی بۆ سەر گوندی عەزبە ئەنجامداوە.
ئەحمەد جبوری گوتیشی: "بۆ هێرشكردنە سەر گوندی كەشاف بە ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنەوەی، هێزە عێراقییەكان چاوەڕوانی فەرمان و رەزامەندیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هەرێمی كوردستان دەکەن، چونكە گوندەكە لە ناوچە جێناكۆكانە و سەربە ناحیەی گوێر باشووری رۆژهەڵاتی باشووری پارێزگای نەینەوایە و لەژێر كۆنتڕۆڵی داعش دایە".