Fahrettin İbrahim,Hemın Othman Mohammed
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ده‌ستپێكی دانیشتنی لووتكه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی سه‌ر موسوڵمانانی ئاراكان، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی میانمار و به‌نگلادیش كاربكه‌ین بۆ به‌رگرتن له‌و تراجیدیا مرۆییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت".
گوتیشی: "داواكارییه‌كانمان ئاراسته‌ی به‌رپرسانی به‌نگلادیش كردووه له چاوه‌ڕوانی ئاسانكاری پێویست و هاوكاریكردنی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی بۆ رزگاربوون له فشار و كۆكوژیهكان په‌نایان بۆ وڵاته‌كه‌یان بردووه. رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به تایبه‌تیش ئێمه وه‌ك وڵاتانی ئیسلامی بهیهكهوزه خه‌بات ده‌كه‌ین و هه‌ر كارێك له‌ده‌ستمانبێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهاتن به‌و سته‌مه".
- "هەرگیز رێگە نادەین بە پێشلکاری بەرامبەر پیرۆزێتی حەرەمی شەریف"
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "هەرگیز رێگە نادەین بە پێشلکاری بەرامبەر پیرۆزێتی حەرەمی شەریف و یەکەمین رووگامان قودس. دەبێت هەڵوێستێکی زۆر پێداگیرانەتر دەرببڕین بۆ ئەوەی پێش بگرین بە بێڕێزی و وێرانکاری و کاری ئیستیفزازی بەرامبەر مزگەوتی ئەقسا".