Zana Natık Kerem
25 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2025
ھەولێر ــ AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٢،٦ پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای نەینەوا باکووری عێراقی ھەژاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٢،٦ پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای نەینەوا روویداوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئەوەی لەلایەن ڕوانگەی بوومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق تۆمار کراوە، بوومەلەرزەکە لە دووری ١٧ کیلۆمەتر لە قەزای شنگال سەربە پارێزگای نەینەوا روویداوە.
باسی لەوەش کردووە کە بوومەلەرزەکە، لەلایەن ھاووڵاتییانەوە ھەستی پێ نەکراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە زیانی گیانیی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.