Yusuf Soykan Bal
25 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی پێنج تیرۆریستیی پەکەکەی لە ناوچەکانی قەندیل و ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق و، یەک تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە ناوچەی کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "سوپای تورکیا لە ناوچەکانی قەندیل و ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق پێنج تیرۆریستیی پەکەکە و، لە ناوچەی کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا یەک تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست. بەردەوام دەبین لە تەخت کردنی لانەی تیرۆریستان".