عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵی کردەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێک گەیشتە پارێزگای نەینەوا کە لە میانیدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵی کردەوە.

Zana Natık Kerem  | 16.07.2025 - نوێکردنەوە : 16.07.2025
سەرۆکوەزیرانی عێراق فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵی کردەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێک گەیشتە پارێزگای نەینەوا کە لە میانیدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵی کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومی بە سەردانێک گەیشتووەتە پارێزگای نەینەوا، ئەوەش بەمەبەستی کردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە پارێزگاکە.

ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ پارێزگای نەینەوا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵی کردووەتەوە.

دوای ئەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا دەستی بەسەر پارێزگای نەینەوا-دا گرت، زیانێکی زۆر بەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ کەوت، تەنانەت فڕۆکەخانەکە بەکەڵکی بەکارھێنانی نەما.

دوای کۆنترڵکرنەوەی پارێزگای نەینەوا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکی بە ناوەکانی "TAV İnşaat و ٧٧ İnşaat"، دووبارە بنیاتنرایەوە.

ھەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ پارێزگای نەینەوا، کارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی نەینەوا لە ناحیەی حەمام عەلیل باشووری پارێزگاکە کردووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە دوای تەواوکردنی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی نەینەوا، رۆژانە ٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو لە پاڵاوگەکەدا، دەپاڵاوێرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın