Ayşe Karaosmanoğlu
03 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی "گورز-٣٥"ی جەندرمەدا کە لە ١٧ پارێزگای تورکیا کرایە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ٤٢ گومانلێکراو دەستگیرکران.
یەرلیکایا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی "گورز-٣٥"ى خستەڕوو کە لە ماوەی یەک ھەفتەدا کراونەتە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
وەزیری ناوخۆی تورکیا جەختی لەسەر یەکێتیی و یەکگرتووی کردەوە دژ بە تیرۆر و ڕایگەیاند: "لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی "گورز-٣٥"ی جەندرمەدا کە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە ١٧ پارێزگای تورکیا کرایە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ٤٢ گومانلێکراو دەستگیرکران. پێداگرین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی لە وڵاتەکەماندا. یەکێتیی و یەکگرتوویی و برایەتیی و هاودەنگیی گەورەترین هێزمانە".