Heman Hussein Yaseen Yaseen
19 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2019
هەولێر- AA
جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە، لیوا قارەمان شێخ کەمال رایگەیاند کە مەشق و راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە دەستیپێکردەوە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، هێزی هاوپەیمانان بڕیاری راگرتنی مەشق و راهێنانیان بەهێزەکانی پێشمەرگەدا و ئەمریکاش داوایکرد بەشێک لە کارمەندانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
لیوا قارەمان شێخ کەمال لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمڕۆ مەشق و راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ھاوپەیمانانەوە دەستیپێکردەوە".
ھێزی ھاوپەیمانان حەفت وڵات لەخۆ دەگرێت لە بریتین لە ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، ھۆڵەندا، ھەنگاریا، بەریتانیا، فنلەندا و سلۆڤینیا.
رۆژی ١٥ی ئایار، ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە چوارچێوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بڕیاری راگرتنی مەشق و راھێنانیان بە ھێزەکانی پێشمەرگە دا و ئەمڕۆش یەکشەممە، مەشق و راھێنانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ھاوپەیمانانەوە، دەستیپێکردەوە.