Zana Natık Kerem,Hamit Hüseyin
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
نەینەوا ــ AA
خۆكوژێكی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نێوان هەردوو گوندی تەرجەلە و شاقۆڵی سەربە قەزای حەمدانییە، بەر لە گەیشتنی بە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە بە چەکی میلان تەقێندرایەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە میحوەری خازر رایگەیاند، خۆكوژێكی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ویستی خۆی بە هێزەکانی پێشمەرگەدا بتەقێنێتەوە، بەڵام بەر لە گەیشتنی بە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە نێوان ھەر دوو گوندی تەرجەلە و شاقۆڵی،لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە بە چەکی میلان تەقێندرایەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەیش كرد، تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێڵە بۆمبڕێژكراوەكە ھیچ زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.