Muhammet Ali Kemal
24 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند ''بەداخەوە لە ئۆپەراسیۆنی ئەلبابدا هێزەکانی هاوپەیمانان هاوکاری پێویستیی تورکیایان نەکردووە. هیچ نیگەرانیش نیم لەوەی بەشێوەیەکی روون ئەمە بڵێم. تا ئێستاش هیچ پشتیوانی ناکرێین''.
نومان کورتوڵموش بووە میوانی ديسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و لەبارە بابەتەکانی رۆژەڤەوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکان کرد.
کورتوڵموش سەبارەت بە گشتپرسیی لەسەر یاسای هەموارکردنەوەی دەستوور، گوتی: ''دوو پارتی جیاواز دەنگی 'بەڵێ'یان داوە بە پاکێجێکی هەموارکردنەوەی دەستوور، ئەمە بەمانای هاوبەشی دێت. بەڵام هەریەک لەو دوو پارتە بەلەبەرچاوگرتنی بابەتە لەپێشینەکانیان، هەڵمەتی گشتپرسیی بەڕێوەدەبەن. ئەوەی کە ئاک پارتی و مەهەپە هەڵمەتێکی هاوبەشی گشتپرسیی بەڕێوەبەرن، جێگەی باس نییە. مەهەپە ئەو خاڵانەی کە بەلایەوە گرنگن، باسیان دەکات و ئێمەش وەک ئاک پارتی هەڵمەتەکەمان لە چوارچێوەی ئەو بابەتانەدا دەبێت کە کاری لەپێشینەمانن. بەڵام هەردوو هەڵمەتە، بۆ بەدەستهێنانی دەنگی 'بەڵێ' دەبێت''.
لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆسە و هەڵمەتی گشتپرسی، رایگەیاند ''وا دیارە کە بەئەگەرێکی زۆر هەڵمەتەکەی ئێمە لەسەر ئەوە چڕدەبێتەوە کە ئەمە گۆڕانکاریی نییە لە رژێمدا بەڵکو گۆڕینی سیستمە و رێگە خۆشدەکات لەبەردەم تورکیادا بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی سیستمێکی کارای بەڕێوەبردن کە یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکان بۆ تورکیایەک کە دەیەوێت گەشەبکات و پێشبکەوێت. بەتایبەت ئەو خاڵەی کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێی گەیشتووین کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا سەرکەوتنی زۆر جددیمان بەدەستهێناوە و بەعەقڵییەت و بۆچوونی ئەوەی کە بەمۆدێلی حکوومەتێکی بەهێزەوە کە بتوانێت بڕیاری خێرا بدات، دەتوانین ئاسانتر بەسەر تیرۆردا سەرکەوین و زاڵبین، هەڵمەتی گشتپرسیی بەڕێوەدەبەین''.
سەبارەت بە یاسای هەموارکردنەوەی دەستوور و کاریگەریی یاساکە لەسەر پرۆسەی بڕیاردان لە تورکیا، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە گوتی: ''لەرێگەی ئەو بڕیارنامانەوە کە مامەڵەی یاسایان لەگەڵدا دەکرێت سەرکۆمار وەزیرەکان دیاری دەکات و کابینەی حکوومەت پێک دەهێنێت، دەبێتە خاوەنی هەلی ئەوەی کە لەهەندێک بابەتدا بەشێوەیەکی خێراتر بڕیار بدات. لەبەرامبەر ئەمەدا لێپرسراو دەبێت لەبەرامبەر ژمارەیەک میکانیزمی زۆر بەهێزی چاودێرییکردن و لێپرسینەوەدا. بەو جۆرەش لەبەرئەوەی ژمارەیەک میکانیزم لەو نێوەندەدا هەڵدەگیرێن، تورکیا زۆر خێراتر بڕیار دەدات، لەرێگەی هاویشتنی هەنگاوی بەهێزەوە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو رێگەیەی کە گرتوویەتییە بەر''.
کورتوڵموش راشیگەیاند ''لەگەڵ ئەو هەموارەی دەستووردا، سەرکۆمارێک بوونی دەبێت کە پەرلەمان دەتوانێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات. لەبەر ئەوەش کە میکانیزمی سەرۆکایەتی حکوومەت هەڵگیراوە، هەندێک لەو دەسەڵاتانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران هەیەتی، بۆ سەرکۆمار دەچێت. هەرلەبەر ئەوە لەو سیستمەدا کە ئێستا بوونی هەیە، دەسەڵاتی جێبەجێکردن دوو سەرۆکی هەیە. تەماشای بکەن، کاتێک کە دەستوور دەخوێنینەوە، ژمارەیەک لە لێپرسراوێتییە گرنگەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە ئەستۆی سەرکۆماردایە، ژمارەیەکی زۆریشی لە ئەستۆی سەرۆکوەزیراندایە. لە رێگەی ئەو هەموارەوە لە دەستووردا دەسەڵاتی جێبەجێکردن دوو سەرۆکی هەیە، نامێنێت و میکانیزمێکی جێبەجێکردن دادەمەزرێت کە یەک سەرۆکی هەیە، ئەمەش ناوی 'سیستمی سەرۆکایەتی کۆمارە' ''.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەیەوە لەباکووری سووریا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند ''ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات یان ئۆپەراسیۆنی ئەلباب، ئۆپەراسیۆنێک نییە بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە پاکبکرێتەوە و رادەستی رژێم بکرێتەوە. هەر لە سەرەتاوە گوتمان کە قەڵغانی فورات، ئۆپەراسیۆنێکی پەیوەندیدارە بەئاسایشی نیشتمانیی تورکیا. ئۆپەراسیۆنێکە بۆ پاراستنی سنوورەکانی تورکیا و نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی رێک لە باشووری سنوورەکانەوە لەسەریەتی''.
گوتیشی: ''کەسانێک هاتوونەتە ئەلباب کە خەڵکی ناوچەکە نین و داگیرکارییان کردووە. پێویستە ئەمە نەهێڵدرێت و دواتریش خەڵکی ئەلباب لە ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، دووبارە دەست بە ژیان بکەنەوە. ئامانجی تورکیا ئەمەیە''.
دواتر جەختی لەوەکردەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش هاوکاری تورکیا لە ئەلباب ناکەن و رایگەیاند ''بەداخەوە لە ئۆپەراسیۆنی ئەلبابدا هێزەکانی هاوپەیمانان هاوکاری پێویستیی تورکیایان نەکردووە. هیچ نیگەرانیش نیم لەوەی بەشێوەیەکی روون ئەمە بڵێم. تا ئێستاش هیچ پشتیوانی ناکرێین''.
- ''ئیدارەی ئۆباما هیچ پلانێکی نەبوو''
جێگری سهرۆكوهزیرانی توركیا لەبارەی پێشهاتهكانی سووریا دوا و گوتی: "ههر لهسهرهتاوه حكوومهتهكهی ئۆباما و هاوپهیمانێتی نێودهوڵهتی هیچ پلانێكیان نهبوو بۆ چارهسهری قهیرانی سووریا. ئومێدهوارین ههڵوێستی حكوومهتەکەی بهڕێز ترهمپ لهبارهی كێشهكانی ناوچهكهوه، لهبهرژهوهندیی گهلانی سووریا و عێراق دابێت."
سەبارەت بە کاریگەریی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەسەر ئابووری جیهان، کورتوڵموش گوتی: "ئهمریكا كه ئهكتهرێكی سهرهكی ئابووریی جیهانه، ئابووری ناوخۆشی بههێزتر دهكات و دراوی خۆی بههێزتر دهكات. بهجۆرێك له جۆرهكان كاریگهری دهكاته سهر ئابووریی توركیاش. بهڵام ههتا ئابووریی ئهمریكا بهم جۆره بڕوات، بابهتی بهجیهانییكردن تا دێت لاوازتر دهبێت. ئابووریی جیهان به بژاردهی ترهمپ، بهرهو قۆناغێكی نوێ دهڕوات. هێشتا له سهرهتای ئهمهداین و ئاشكرایه كه ئهم بڕیارانه كاریگهری لهههموو جیهان دهكات".