Abdullah Shukur
14 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
نیو یۆرک
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بیل کلینتۆن گوتارێکی بۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە نیوجێرسی پێشکەش کرد و داوای پشتیوانی بۆ ھاوسەرەکەی، ھیلاری کلینتۆن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد.
بیل کلینتۆن گوتیشی: "سێ ھۆکاری گرنگ ھەیە بۆ ئەوەی ھیلاری کلینتۆن بکرێتە سەرۆکی ئەمریکا یەکەمیان، خاوەنی بیرۆکەی باشە، دووەمیان ھیلاری دەتوانێت بە ھەماھەنگی پارتەکانی دیکە کارەکانی بەڕێوە ببات. سێیەمیانیش بەھرەکانی ھیلاری لە بەڕێوەبردنی جیھانێکی بە کێشە سەلمێنراوە".
کلینتۆن ئاشکراشی کرد کە کێشەکانی جیھان بە بەراورد لەگەڵ پێشتر زیادی کردووە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ھاوسەرەکەی لە بابەتەکانی نێودەوڵەتی خاوەن ئەزموونێکی گرنگە.
هەژیی گۆتنە نزیکەی ٥٥٠ ھاووڵاتی ئەمەریکی بەشداریان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی کلینتۆندا کرد.