Zana Natık Kerem
23 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2019
ئەنقەرە ــ AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پاڵپشتی خۆی بۆ کەمپینی "سڵاو برام" راگەیاند کە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی وەک پشتیوانی لە قوربانیانی هەردوو ھێرشە تیرۆریستییەی کە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە کرانە سەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا راگەیەندراوە.
"سڵاو برام" دوا رستەبوو کە یەکەم قوربانی ھەردوو ھێرشە تیرۆریستییەکەی نیوزلەندا کە ھاووڵاتییەکی ئەفغانی بوو بە ناوی داود نەبی تەمەن ٧١ ساڵ ئاراستەی ئەنجامدەری ھێرشەکەی کرد .
ئەردۆغان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر" گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەبارەی کەمپینەوە و ھاوولاتییە ئەفغانییەکە، داود نەبی بڵاوکردەوە کە بە گوتەی "سڵاو برام" کۆتایی بە ژیانی ھات و بوو بە یەکەم قوربانی ھەردوو ھێرشەکە.
سەرکۆماری تورکیا لەگەڵ گرتە ڤیدیۆییەکە بە ھاشتاگێک ئاماژەی بە کەمپینی "#HelloBrother" کردووە کە بە زمانی تورکی بە واتا "Selam kardeşim".
ھەروەھا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کردووە کە بەشی زمانی ئینگلیزی تەلەڤیزیۆنی فەرمی دەوڵەتی تورکیا کەناڵی " TRT WORLD" و کەناڵی یانە وەرزشییەکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی ھەینی لە شاری کریستچێرچ باشووری نیوزلەندا، دوو ھێرشی تیرۆریستی کرانە سەر دوو مزگەوت و لە ئاکامدا، ٥٠ کەس کوژران و ٥٠ی دیکەش برینداربوون.