Selma Kasap
24 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
سوپای توركیا لە ئۆپەراسیۆنێكدا بۆسەر چیای گابار، گورزێكی توندی دا لە تیرۆریستانی پەكەكە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە لە گابار دژبە تیرۆریستان دەستپێكراوە، نزیكەی هەزار و 700 گولـلەی چەكی قورس، دوو گولـلە تۆپ، دوو قاڵب تی ئێن تی، بڕێكی زۆر پارچەی یەدەگی چەكی جۆراوجۆر، بۆمبێكی دەستكرد، 19 بتڵی غاز، نزیكەی 500 مەتر وایەر، بڕێكی زۆر پێداویستیییەکانی دروستکردنی بۆمبی دەستكرد، بڕێك لە خۆراك، پێداویستیی پزیشكی و جلوبەرگ دەستیان بەسەردا گیرا.