Ahmet Okur,Cemal Aşan,İbrahim Yaldız,Şener Toktaş,Mohammed Baqi Hussein
24 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2019
وان - AA
بە هۆی كەشوهەوای نالەبارەوە، رێگای 77 گوند و نشینگە لە سنووری پارێزگاكانی وان، بەدلیس و مووش بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی وان، رێگای حەوت گوندی سنوورەكە بە هۆی بەفربارینەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
تیمەكان لەئێستادا سەرقاڵی كردنەوەی رێگاكانن.
هاوكات لە سنووری پارێزگای بەدلیس، بە هۆی بەفر و كەشوهەوای نالەبارەوە رێگای 60 گوند و نشینگە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
لە سنووری پارێزگای مووش-یش رێگای 10 گوند بە هۆی بەفرەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون و تیمەكانی ناوچەكە لە هەوڵی كردنەوەی رێگاكاندان.