Hüseyin Bağış,Mohammed Baqi Hussein
24 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
بە هۆی بوونی دووكیلۆ و 265 گرام ماددەی هۆشبەر لەناو جانتای گەشتیارێكدا لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستانبوڵ، دوو گومانلێكراو دەستگیركران.
تیمەكانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك پشكنینیان بۆ جانتای گەشتیارێكی تەمەن 30 ساڵ كە بۆ دەرەوەی وڵات دەڕۆیشت ئەنجامدا.
لەناو جانتاكەیدا دووكیلۆ و 265 گرام ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە و كەسێكی بەڕەگەز ئێرانی تەمەن 27 ساڵیش كە جێگای گومان بووە، هەمان رۆژ دەستگیركراوە.
دوای لێكۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش، گومانلێكراوەكان رەوانەی دادگاكران و بەبڕیاری دادگا بەندكران.