Mehmet Tosun
06 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیلو رایگەیاند "ئەگەر 31ی ئادار لاوازبین، ئەو هاوپەیمانێتییەی كە فەرمانەكانی هەدەپە و پەكەكەشی تیادایە، چوار ساڵ و نیو لە توركیا دەكاتە ژەهر و زیندان".
سولەیمان سۆیلو بووە میوانی سەرنووسەرانی ئاژانسی هەواڵیی ئانادۆڵو و وەڵامی پرسیارەكانی لەبارەی رۆژەڤەكانەوە دایەوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا، سولەیمان سۆیلو رایگەیاند، ئەگەر 31ی ئادار ئاك پارتی لاوازبێت، ئەو هاوپەیمانێتییەی كە فەرمانەكانی هەدەپە و پەكەكەشی تیادایە، چوار ساڵ و نیو لە توركیا دەكاتە ژەهر و زیندان.
سولەیمان سۆیلو گوتی: "ئێستا چوار ساڵ و نیومان لەپێشە. ئەگەر ئێمە ئەو چوار ساڵ و نیوە بەباشی بەكاربهێنین چی دەبێت؛ ئەگەر 31ی ئادار لاوازبین، ئەو هاوپەیمانێتییەی كە فەرمانەكانی هەدەپە و پەكەكەشی تیادایە، چوار ساڵ و نیو لە توركیا دەكاتە ژەهر و زیندان. ئەم جۆرە روون و ئاشكرایە. ئاشكرایە ئەو بوارەی كە زۆرترین كاریگەریی ئەم بابەتەی لەسەرە، ئاسایشی ناوخۆیە. واتا ئەو بوارەی كە ئێمە بەرپرسین لێی. ئەگەر ئەمڕۆ بتوانین ئەمە بڵێین، ئەمە واتای سەقامگیریی سیاسی و ئەو هێزەیە كە بەدەستمانهێناوە و پشتگیریی گەلە، بەڵام لەلایەكی دیكەوە ئەگەر لاوازییەك رووبدات لەبەرامبەر ئەو هاوپەیمانێتییەدا لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات، پارێزگار و قایمقامەكان نانێرنە سەر شەقام".