Mazın Asad
14 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
ئیستانبوڵ
هاووڵاتییه‌كی سووری ته‌مه‌ن 44 ساڵ به‌ناوی نادر ئیبراهیم كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه په‌نای بۆ توركیا برد و پێنج زمان ده‌زانێت، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵو چیرۆكی ئه‌و پیاوه بڵاو كرایه‌وه كه له ئێستادا پێشنیارێكی زۆری بۆ كاركردن له كۆمپانیاكانه‌وه وه‌رگرتووه.
نادر ئیبراهیم ده‌رچووی به‌شی ئابوورییه له زانكۆیه‌كی وڵاتی مه‌غریب كه زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، فه‌ڕه‌نسی، ئینگلیزی، ئیسپانی و ئیتاڵی ده‌زانێت. كاتێك كۆمپانیاكان چیرۆكی نادریان ده‌خوێننه‌وه ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی پێ ده‌كه‌ن كه له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی ئیستانبوڵ، ئه‌ده‌نه، ئه‌نتاڵیا، مه‌ڕاش و ئه‌نقه‌ره پێشنیاری كاركردنی بۆ ره‌خساوه.
كۆمپانیایه‌كی زۆری وه‌ك كۆمپانیای جوانكاری، راوێژكاری و دووكانه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئهمینئۆنۆ له ئیستانبوڵ به‌هۆی فڕهزمانی نادر ئیبراهیم ده‌یانه‌وێت سوود له ئه‌زموونی وه‌ربگرن و كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
نادر ئیبراهیم له لێدوانێكی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی پێشنیاری كاركردن له كۆمپانیاكان، ستایشی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه.
ئه‌و هاووڵاتییه سوورییه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بایه‌خی خاوه‌ن كۆمپانیاكان سه‌رسوورهێنه‌ر بووه و گوتیشی: "چاوه‌ڕێی بابه‌خێكی له‌و جۆره‌م نه‌ده‌كرد. خوا له هه‌موو لایه‌ك رازی بێت. زۆرێك له كۆمپانیاكان په‌یوه‌ندییان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كار بكه‌ن. به‌ڵێنم به كۆمپانیایه‌ك دا كه یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندییان پێم كرد. دواتر كۆمپانیایه‌كی بیناسازی له ئه‌نتاڵیا په‌یوه‌ندی به منه‌وه كرد و داوای ده‌ستبه‌كاربوونیان لێم كرد كه بلیتی فڕۆكه‌شیان بۆ كڕیوه. هاوكات له ناوچه‌ی كورتكۆی كۆمپانیایه‌ك ئوتۆمبێلێك ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ لایان بچم. هه‌روه‌ها له ئیستانبوڵ خاوه‌ن دووكانێك بۆ كاركردن په‌یوه‌ندی پێ كردووم".