Abdullah Shukur
13 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
بەیروت
فەرماندەیەکی سەربازیی حزبەڵڵا بەناوی مستەفا بەدرەدین لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشقی وڵاتی سووریا کوژرا.
تەرمی مستەفا بەدرەدین کە لە وڵاتی سووریا کوژراوە، لە شاری بەیرووتی پاتەختی لوبنان، بەخاک سپێردرا.
جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا نایم قاسم لە پرسەی بەخاکسپاردنی ئەو فەرماندەیە، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ئەو تەقینەوەیە لە نزیک بنکەیەکی حزبوڵڵا لە شاری دیمەشق رووی داوە و لە چەند سەعاتێکی داھاتووشدا زیانیاری لەسەر ئەو رووداوە ئاشکرا دەکەن.
ھاوکات ھەزاران کەس بە ھەڵگرتنی ئاڵای حزبوڵڵا ھوتافیان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل گوتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە دامەزراوەیەکی راگەیاندنی نزیک لە ئێران بڵاوی کردەوە کە ئەو تەقینەوەی کە فەرماندەکەی تێدا کوژراوە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە.