Mazın Asad
13 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2016
كۆجهئهلی
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش گوتی: "ئیتر له‌م نیشتمانه بێجگه له ئیراده‌ی گه‌ل هیچ شتێكی دیكه ئه‌نجام نادرێت و هیچ ئه‌نجامێكی سیاسیش به‌ده‌ست ناهێنرێت".
به به‌شداری سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كورتوڵموش گوته‌یه‌كی له‌میانی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژیهك له شاری كۆجهئهلی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: "72 نه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت رێگری له‌م نه‌ته‌وه گه‌وره‌یه بكه‌ن كه نه‌وه‌كانی سه‌لجوقی و عوسمانین. له لایه‌كه‌وه چه‌ته‌كانی تیرۆر و له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ته‌كانی هاوته‌ریب هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیان به یه‌كێتی و برایه‌تیمان بده‌ن. كاتێك ده‌ڵێین 'رێك بوه‌سته ئه‌م گه‌له له‌گه‌ڵتدایه' ئه‌م گه‌له تاوه‌كو له پشت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانەوە بێت، یه‌كێتی و برایه‌تیمان به‌رده‌وام ده‌بێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌ل و دیموكراسی دوو مه‌رجی سه‌ره‌كین و ئەو زیاتر گوتیشی: "ئه‌م گه‌له به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئیراده‌ی خۆی كرد، به‌سه‌ر 27ی ئایاری 1960 سه‌ركه‌وت. ئه‌م گه‌له به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئیراده‌ی خۆی كرد كوده‌تاكانی 12ی ئادار، 12ی ئهیلوول و 28ی شوباتی له دوای خۆی جێ هێشت. ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌له به‌م شێوه‌یه پارێزگاری له ئیراده‌ی خۆی كردبێت، ئایا پێویسته سیاسه‌تمه‌دارانیش پارێزگاری له‌مه بكه‌ن؟ به‌ڵام ده‌بینن كاتێك ئێمه باسی ده‌ستوور ده‌كه‌ین، سه‌رۆكی گشتیی پارتی ئۆپۆزسیۆن به نه‌ریتی كۆن باسی خوێن ده‌كات. ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین گۆڕانكاریی ده‌ستووره و شوێنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و ده‌نگدانه له سندووق به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆشی سه‌ركرده‌ی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی له سه‌رده‌مه كۆنه‌كان مابێت، رێگه پێ بده‌م كه‌مێك قسه بكه‌م. له ژێر پرده‌كان ئاوێكی زۆر رۆیشت. ئیتر سه‌رده‌می بڕینی دوولایه‌ن به شمشێر بۆ رابردوو مایه‌وه. ئیتر له‌م نیشتمانه بێجگه له ئیراده‌ی گه‌ل هیچ شتێكی دیكه ئه‌نجام نادرێت و هیچ ئه‌نجامێكی سیاسیش به‌ده‌ست ناهێنرێت. ئه‌ركی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی وه‌ك سه‌رده‌می كۆن باسكردنه نییه له خوێن. بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م قسانه مایه‌ی قبووڵكردن نییه و به ناوی گه‌له‌وه داوای راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی لێ ده‌كه‌ین".
كورتوڵموش له درێژه‌دا رایگه‌یاند كه ئێمه هیچ كارێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه نییه باسی خوێن ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها گوتیشی: "كاری ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌نگ و ئیراده‌ی گه‌له. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن 'ئێمه ناتوانین ئیراده‌ی گه‌ل به‌ده‌ست بهێنین و ئه‌وه لایه‌نێك بێت ئه‌مه كاره راست بكاته‌وه' ئه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه له رابردوودا ماوه‌ته‌وه. سه‌رده‌می گۆڕینی رێڕه‌وی سیاسه‌ت به ده‌نگی تانكه‌كان له رابردوو مایه‌وه. سه‌رده‌می خوێن، له‌سێداره‌دان و رێگریكردن له دیموكراسی وڵات زۆر ده‌مێكه به‌سه‌ر چووه".