عێراق

بەغدا.. گرتنەبەری رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو کەسانەی بە رۆژوو نیین

- فەرماندەیی پۆلیسی فیدرال رایگەیاند، ھەڵمەتێکی بۆ لێپرسينەوە و سزادانی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە بە رۆژوو نیین و بە ئاشکرا دەخۆن و دەخۆنەوە.

Zana Natık Kerem  | 19.05.2019 - نوێکردنەوە : 20.05.2019
بەغدا.. گرتنەبەری رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو کەسانەی بە رۆژوو نیین

Baghdad

بەغدا ــ AA

فەرماندەیی پۆلیسی فیدرال رایگەیاند، ھەڵمەتێکی لە شاری بەغدا بۆ لێپرسينەوە و سزادانی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە بە رۆژوونیین و بە ئاشکرا دەخۆن و دەخۆنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، فەرماندەیی پۆلیسی فیدرال جەخیتکردووەتەوە کە ھەروەھا ھەڵمەتی داخستنی سەرجەم فڕۆشگاکانی تایبەت بە فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکانی دەستپێکردووە و ھەر کەسێک سەرپێچی بکات ئەوا رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بەھەمانشێوە ئەو کەسەی کە بە رۆژوو نییە و بەئاشکرا لەسەر خواردن و خوارنەوە دەستگیر بکرێت ئەوا رێوشوێنی توندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدرال لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەو دیاردانە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ حورمەت پیرۆزی مانگی رەمەزاندا ناگونجێت، بۆیە ھەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لەو دیاردانە بەچڕی خستووەتەگەڕ.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın