Arif Yusuf,İdris Okuducu,Muhammet Ali Kemal
18 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2019
هه‌ولێر- AA
له سبه‌ینێوه مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ده‌ستپێده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه، چالاكییه‌كانی مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگیرابوو.
جێگری سوپاسالاری پێشمه‌رگه، لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له هه‌ولێر، ئاشكرایكرد هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له سبه‌ینێوه ده‌ست به مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌نه‌وه دوای ئه‌وه‌ی بپ ماوه‌یه‌كی كاتیی مه‌شق و راهێنانه‌كانیان راگرتبوو.
قاره‌مان شێخ كه‌مال باسی له‌وه‌شكرد كه بڕیاره‌كه‌یان به فه‌رمیی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه پێ راگه‌یه‌نراوه و له پرۆگرامه‌كانی مه‌شق و راهێناندا هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووینه‌داوه.
سوپای هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا كه له ساڵی ٢٠١٤دا دامه‌زرا، له‌و كاته‌وه مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. به‌ڵام له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كانه‌وه، هه‌ر سێ سوپاكه، مه‌شق و راهێنانیان به هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگرتبوو.