Sarmand Hameed
12 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
ههولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیو تولەر و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا کە کۆنسولی ئەمریکا لە ھەولێر، رۆب وۆلەر ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.
پەسەندبوونی یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق بە ھەنگاوێکی ئیجابی لەقەڵەم درا و بیروڕاش لەبارەی دیالۆگی ستراتیجیی نێوان ئەمریکا و عێراق و رۆڵی لایەنەکان بۆ سەرخستنی ئەو دیالۆگە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها رۆشنایی خرایە سەر مەترسی و ھەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سووریا و برەودان و بەھێزکردنی میانڕۆیی بۆ گەییشتن بە سەقامگیری بە پێویست زانرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە و ھەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی ھەماھەنگی و ھاوبەشیی نێوان ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان کردووەتەوە.