Zana Natık Kerem
12 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی کۆبوویەوە.
نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ ئەیاد عەللاوی کۆبووەتەوە.
پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازیی :عەمەل"، سەلیم جبوری و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی، ھومام حمودی کۆبوویەوە.